Soner Kılınç
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
شرنەخ
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له پارێزگای شرنەخ كه 14ی ئازار ده‌ستپێكرابوو، له‌رۆژی 82همدا كۆتاییهات.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كه 14ی ئازار دوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پارێزگای شرنەخ دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرا، كۆتاییهات.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئه‌مڕۆ 498 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون، 240 به‌ربه‌ست لادراوه، 39 چاڵ پڕكراوه‌ته‌وه و هه‌زار و 539 بۆمبی ده‌ستكرد پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 4 هه‌زار و 131 ماڵ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 20 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش گیانیان له‌ده‌ستدا كه 10یان سه‌رباز، 9یان پۆلیس و یه‌كیكیان گوندپارێزبوو.
ئه‌مه جگه له گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی سڤیل.
راگه‌یه‌نراوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی په‌كه‌كه، بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌شارۆچكه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت.