Sertaç Bulur,Hemın Othman Mohammed
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر ئیمامانی (نهێنی)ی فه‌تۆ له ناو رێكخستنه ئهمنیهكانیهكانی وڵاته‌كه‌یدا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "تا ئێستا له 72 پارێزگا، هه‌زار و نۆ "ئیمام"ی فه‌تۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراون. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته‌كانی كۆچ، كه له خانه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌نقه‌ره رێكخرابوو، سۆیڵو گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سۆیڵو باسی له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه كرد كه له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا و رێكخستنه ئه‌منیه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر ئیمامانی فه‌تۆ ده‌ستیان پێكردووه و، گوتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ له 81 پارێزگا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا و، هێشتا به‌رده‌وامه. تا ئێستا له 72 پارێزگا، هه‌زار و نۆ "ئیمام"ی فه‌تۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراون. ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا".