Nazlı Yüzbaşıoğlu
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا "ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی كه گومانی به‌هێز هه‌یه رژێمی ئه‌سه‌د به هۆی ئه‌وه‌ی رابردووی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زانراوه ئه‌نجامیدابێت" بۆ سه‌ر شارۆچکەی دوما به توندی ئیدانه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵ گه‌یشت كه دوێنێ ئێواره له سووریا هێرشێكی كیمیایی نوێ كراوه‌ته سه‌ر دوما و، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر سڤیل گیانییان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی كه گومانی به‌هێز هه‌یه رژێمی ئه‌سه‌د به هۆی ئه‌وه‌ی رابردووی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زانراوه ئه‌نجامیدابێت" بۆ سه‌ر شارۆچکەی دوما به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین. ئه‌و رووداوه جارێكی دیكه نیشانی‌دا كه له سووریا هیچ حسابێك بۆ بڕیاره‌كانی ژماره 2118،2209 و 2235ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناكرێت له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له چاوهڕوانیهكان كراوه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه نیشانبدات و، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به‌تایبه‌تی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر رژێمی سووریا، بهرپرسیاریتییهكانیان به‌جێبگه‌یه‌نن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستبه‌جێ راگرتنی ئه‌و جۆره هێرشه دڕندانه كه تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیه و، بێ جیاكاری سڤیل ده‌كاته ئامانج و به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێوشوێن نه‌گیراوه‌ته به‌ر له هێرشه‌كانی رابردوودا دووباره بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بێ سزا نه‌مێننه‌وه".
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه، 40 سڤیل گیانییان له‌ده‌ستداوه.
شارۆچكه‌ی دوما كه دواین خاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، له ئێستا 100 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی كه له‌ژێر گه‌مارۆدان.