مانیسا
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەت لە ئەنقەرەوە چووە پارێزگای مانیسا و لەوێوە بە ئۆتۆمبیل گەیشتە شارۆچکەی سۆما شوێنی کارەساتی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکە.
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەت، لە بەردەم کانەکە پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد.
هەریەکە لە جێگرانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشیر ئاتالای و بولەند ئارنچ، وەزیری تەندورستی محەمەد موزەیەنئۆغڵو، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئاڵا هاوسەفەری ئەردۆغان بوون.
ئەردۆغان سەرەتا کەوتە پرسین لە حاڵی برینداران و تیمەکانی فریاگوزاریی و چۆنێتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەو کرێکارانەی لە ناو کانەکەدا بە جێماون.