Ferdi Türkten,Zafer Fatih Beyaz,Rewa Mahmood Hasan
05 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی ژولیدە ساریەرئۆغڵو رایگەیاند، "ئەگەر تورکیا بنەمایەکی ئابووریی تەندروستی نەبووایە، ئەوا نەماندەتوانی هەڵوێستێکی زۆر بەهێز بنوێنین بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە مانگی ئابەوە تورکیایان کردووهتە ئامانج".
دوای جەهەپە و مەهەپە، هەریەک لە پارتەکانی ئیی، سەعادەت، هوداپار، دەسەپە، دی پی، پارتی نیشتمان و پارتی ئاناڤاتان بە شاند سەردانی ئاکپارتیان کرد بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە.
شاندی پارتەکان لە بارەگای سەرەکی ئاکپارتی لە ئەنقەرە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی ژولیدە ساریەرئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئەنقەرە نەوزاد جەیلان و چەند بەرپرسێکی دیكهوه پێشوازیان لێ دەکرا.
لەلێدوانێکدا دەربارەی ئابووری تورکیا ساریەرئۆغڵو گوتی، "ئەگەر تورکیا بنەمایەکی ئابووریی تەندروستی نەبووایە، ئەوا نەماندەتوانی هەڵوێستێکی زۆر بەهێز بنوێنین بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە مانگی ئابەوە تورکیایان کردووهتە ئامانج".