Hemın Othman Mohammed
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (FETÖ/PDY) له ئیزمیر، 29 كه‌س ده‌ستگیركران كه له‌نێویاندا مه‌همه‌ت مه‌زهه‌ر، به‌رپرسی خوێندنگه و دهرسخانهكانی رێكخراوه‌كه له توركیا هه‌یه، كه له هه‌مان كاتدا برازای فه‌تحوڵڵا گوله‌نه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی ئه‌منییه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیزمیر ده‌ستی پێ كردووه بۆ سه‌ر پایه‌ی دارایی رێكخراوه‌كه، به به‌شداری 500 پۆلیسی تیمه‌كانی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر 73 ناونیشان ئه‌نجام دراوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا كه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه مه‌همه‌ت مه‌زهه‌ر، به‌رپرسی خوێندنگه و دهرسخانهكانی رێكخراوه‌كه له توركیا، كه له هه‌مان كاتدا برازای فه‌تحوڵڵا گیولهنه، له‌گه‌ڵ 28 كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كراون كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌نێودایه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له به‌شێكی ناوخۆیی قوتابیان له شارۆچكه‌ی بهرگهمه و رێكخراوی پیشه‌یی و كاسبكارانی باكرچای ئه‌نجام دا، كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئیستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن روو له زیاد بوون بكات.