Ramal Abdullah Mahmood,1 23
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی، جۆهانا كۆرنهلیا بۆیرسما سنوورداشكراوهتهوه و گوتی: "بڕیاری سنوورداشكردنهوهی رۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی بۆیرسما په‌یوه‌ندی نییه به‌و كاره رۆژنامه‌وانیانه‌ی له توركیا ئه‌نجامی داون".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاڵتون باسی له‌وه كرد كه به‌یانی ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی، جۆهانا كۆرنهلیا بۆیرسما سنوورداشكراوهتهوه كه وه‌ك په‌یامنێر كاری بۆ رۆژنامه‌ی هۆڵه‌ندی Het Financieele كردووه له توركیادا.
ئاڵتون جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بڕیاری سنوورداشكردنهوهی بۆیرسما په‌یوه‌ندی نییه به‌و كاره رۆژنامه‌وانیانه‌ی له توركیا ئه‌نجامی داون و گوتی: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له لایه‌ن پۆلیسی هۆڵه‌ندییه‌وه زانیاری هه‌واڵگریان پێگه‌یشت كه ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندی به رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه هه‌یه و داوا له لایه‌نی ئێمه كرابوو زانیاریان پێبده‌ن له‌باره‌ی هاتن و چوونه ده‌ره‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سه له توركیا".
ئاڵتون ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه توركیا كه له میانی ساڵانی رابردوودا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی كرده ئامانج به‌تایبه‌تی داعش و په‌كه‌كه، زیاد له دوو هه‌زار هاووڵاتی بێ تاوانی بوونه قوربانیی تیرۆر و گوتی: "تا ئه‌مرۆ به پشتیوانی هاوبه‌شه نێودهوڵهتیهكانمان بڕیارمان له‌باره‌ی ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌ركردووه كه په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه. به هۆی جددییه‌تی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانی وه‌ك هۆڵه‌ندا هاریكاری ده‌كه‌ین، سوود له بۆچوونه‌كانیان وه‌رده‌گرین بۆ ئاشكراكردن و به‌رگرتن له مه‌ترسییانه‌ی روو له ئاسایشی نیشتمانیمان و ئاسایشی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن. هیوادارین هاریكاری له‌و بواره‌دا دژبه هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان درێژه‌ی هه‌بێت".