İzzet Mazi
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
كلیس - AA
ژماره‌یه‌ك ئوتومبێلی سه‌ربازی وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا، گه‌یشتنه شاری كلیس.
كاروانێكى بارهه‌ڵگر كه تانك و زرێپۆش و ئوتومبێلی سه‌ربازییان هه‌ڵگرتووه و له یه‌كه جیاجیاكانی توركیاوه نێردراون، له كلیسهوه به‌ره‌و هێزه‌كانی سه‌ر سنوور به‌ڕێكران.
كاروانه‌كه له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا به‌ڕێكران و وه‌ك پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا نێردراون.