Göksel Yıldırım,1 23
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌وه‌ی نوێ ئێف ٣٥ كه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی به‌رگری نیشتمانی توركیادا بۆ كاروانی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا دابین ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستی فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌وه‌ی نوێ بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان، توركیا وه‌ك وڵاتی هاوبه‌ش له ساڵی ١٩٩٩ به‌شداری پڕۆژه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌ش (ئێف-٣٥) كرد. له كاتێكدا توركیا له به‌رنامه‌ی دایه ١٠٠ فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ دابین بكات له قۆناغی یه‌كه‌مدا داوای ٣٠ فڕۆكه‌ی كردووه.
یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی قۆناغی یه‌كه‌می فڕۆكه‌كانیش به توركیا له ٢١ی حوزه‌یران له دامه‌زراوه‌ی لۆكهیید مارتین له ناوچه‌ی فۆرت وۆرزی ویلایه‌تی تیكساسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت. یه‌كه‌م خولی فڕۆكهوانیش بۆ فڕۆكه‌وانه‌كان له سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه له بنكه‌ی ئاسمانی لوك له ئاریزۆنا ئه‌نجام ده‌درێت.
دواتر فڕۆكه ئێف ٣٥-ه‌كان له فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی حه‌وتی ماڵاتیا جێگیر ده‌كرێن. دوای ئه‌وه‌ی له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ فڕۆكه‌كان ده‌گه‌نه توركیا له ساڵی ٢٠٢٠ مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ریان ده‌ست پێ ده‌كات.
توركیا له رێگای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه هاوبه‌شه‌وه ده‌توانێت توانا و هێزی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات. ئه‌م جۆره فڕۆكانه كه به پێشكه‌وتووترین سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مهێندراون، خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆر و فره لایه‌نن كه له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی دیكه‌دا نیین. به‌مجۆره‌ش توركیا لە ئێستاوه پێداویستی به‌رگری ئاسمانی خۆی بۆ داهاتوو دابین ده‌كات.