Muhammed Ali Toruntay
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی توركیا (سەبارەت بە رێككەوتنەكەی سۆچی) رایگەیاند كە ھەستیاری پێویست نیشاندراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كە لە چوارچێوەی رێككەوتن لەگەڵ رووسیا لەبارەی رۆژھەڵاتی فورات لە ٢٢ی تشرینی یەكەم ئاماژەیان پێكراوە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "توركیا بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادات رێڕەوی تیرۆر لە باشووری سنوورەكانییەوە دروست بكرێت. سوورین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی "لە كۆتایی ١٥٠ كاتژمێری دەرفەت پێدراو لە لایەن رووسیاوە راگەیەندراوە كە یەپەگە بە چەكە قورسەكانیانەوە بە قوڵای ٣٠ كیلۆمەتر دوور لە سنووری توركیا-سووریا كشێنراونەتەوە، ھەروەھا كراونەتە دەرەوەی منبج و تەل رەفعەت".
بەپێی راگەیەندراوەكە، توركیا و رووسیا بە هاوبەشی دەست دەكەن بە ئەنجامدانی گەڕانی هاوبەش لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ناوچەی كانی ئاشتی بە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر جگە لە شاری قامیشلۆ.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە دەستكراوە بە چالاكی پووچەڵكردنەوەی مین و بۆمبە چێنراوەكان لەو رێگایانەی كە گەڕانە هاوبەشەكان تیادا ئەنجام دەدرێن.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە میانی دروستكردنی رێرەوی ئاشتی لە ناوچەكەدا، گەڕانەوەی برا سوورییەكانمان كە وەك پەنابەر لە وڵاتەكەماندا نیشتەجێن بە شێوەی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەكانیان دەستەبەر دەكەین".