هه‌ولێر
سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، دەستی پێكرد بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم رێكەوت حەمە رەشید بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامی جەستەی مرۆڤ.
پێش دەستپێكردنی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان، چەند پەرلەمانتارێك سەرنجیان لەسەر دانیشتنی رابردووی پەرلەمان هەبوو.
فرسەت سۆفی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دەستپێكی دانیشتنەكە داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، داوای لێبوردن بكەن، لەبەر ئەوەی لە دانیشتنی 23ی حوزەیران برگەی دانیشتنەكە پاش و پێشكراوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان و ئەندامی فراكسیۆنی پ.د.ك ڤالا فەرید رایگەیاند: "پێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، روونكردنەوە لەسەر بانگهێشتی نوێنەری وڵاتان بدات بۆچی نوێنەری وڵاتانی بیانی لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوون، چونكە ئێمە هیچ دانیشتنێك‌مان نەبووە نوێنەری وڵاتان بێن، هاووڵاتییان و میدیاكاران دەتوانن بەڵام بۆ نوێنەری وڵاتان گونجاو نییە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بكەن".
هه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێك له ئهنداماننی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا. هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ڤالا فه‌رید و فرسه‌ت سۆفی رایانگه‌یاند "سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێشێلكردوه.
هه‌روه‌ها داوایان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كودستان كرد كه داوای لێبوردن له فراكسیۆنه‌كه‌یان بكات.
فرسه‌ت سۆفی گوتی: "ره‌وشی هه‌رێم كوردستان، له قۆناغێكدایه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێویستیان به سازان هه‌یه‌و نابێت هیچ لایه‌نێك له رێڕه‌وی سازانی نێوان لایه‌نه‌كان لابدات".
گوتیشی: "وه‌كو فراكسیۆنی زه‌رد ده‌مانه‌وێت، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به یاسا یه‌كلای بكرێته‌وه".
لە وەڵامی سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ئەندامەكەی فراكسیۆنی زەرد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یوسف محەمەد گوتی: "نامانەوێت بچینە سەر ناوەرۆكی دانیشتنی رابردوو چونكە ئەوەی روویدا حاڵەتێكی ئاسایی نەبووە، بانگهێشتكردنی نوێنەری وڵاتانی بیانیش ئاساییە".
گوتیشی: "لە دانیشتنی 23ی مانگ فراكسیۆنی پ.د.ك و فراكسیۆنی تریش بایكۆتی كرد پێشتریش فراكسیۆنی تر هەبووە دانیشتنیان بایكۆتكردووە".
لەدانیشتنی رۆژی 23ی حوزەیران، خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پرۆژەی لایەنەكانی گۆڕان، یەكێتی، كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان كرا، بۆ هەمواری یاسای ژمارە یەكی 2005ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان. بەڵام فراكسیۆنی پارتی كە خاوەنی 38 كورسیە لەگەڵ لیستەكانی كۆتا كە 11 ئەندامن 10 ئەندامیان بەشداری دانیشتنەكە نەبوون.