Merve Yıldızalp,Muhammet Ali Kemal
20 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، رایگەیاند: "ئه‌مه هه‌وڵێكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه، توركیا وڵاتێكی ئارامه و هه‌موو نوێنه‌ره بیانییه‌كان تیایدا پارێزراون".
ئیبراهیم کاڵن لە رێگەی تویتێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئەو پەلامارەی ئیدانەکرد کە کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە.
کاڵن رایگەیاندووە "ئه‌مه هه‌وڵێكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه، توركیا وڵاتێكی ئارامه و هه‌موو نوێنه‌ره بیانییه‌كان تیایدا پارێزراون. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە درێژەی هەیە و لە کورتترین ماوەدا روون دەکرێتەوە".