Abdullah Shukur,Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
ئەنقەرە
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهی کاڵن لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە لاوازی هەواڵگری دەکەن لەکاتی هەوڵە شکسخواردووەکەی ١٥ ی ئەم مانگەدا بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر دامەزراوە دیموکراتیەکانی تورکیا،رایگەیاند " میت ، ئاسایش، جەندرمە و هەواڵگری سەرۆکایەتی ئەرکان، بەتەواوی کاری خۆیان لەسەر ئەمە دەکەن.دوای تەواو کردنی کارەکانیان راپۆرتی تێروتەسەل پێشکەش دەكەن ،بەو چەشنە رووداوەکە ئاشکرا دەبێت. هەڵبەت دیارە کە دواکەوتنێک لێرەدا بوونی هەیە.
کاڵن لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی تورکیدا وەڵامی پرسیاری پێشكەشكاری بەرنامەكەی دایەوە و گوتی : "دەشێت لەوکاتەدا هەست بە قەبارەی مەترسی هەوڵەکە نەکراوە. چونکە جوڵەیەک هەیە، لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە، ئایا ئەمە هەوڵی کودەتایەکەی بەهەماهەنگی یان جموجۆڵێکی یەک شوێنە. لەدوای ئەوەی کە تابلۆکە بە تەواوی روون دەبێتەوە، هەموو یەکەکان دەکەونە خۆیان. هەڵبەت هەموو ئەمانە بە جوانی روون دەکەینەوە. هەڵبەت وەک میللەت و وەک دەزگاکان کاتێک ئەم لێپێچینەوەیە دەکرێت، ئەوە دەرکەوتووە کە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و بە پشتگیری ئەوان هەوڵە کودەتاییەکە ئەنجام دراوە.
ھاوکات لێدوانی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی نەبوونی ھیچ بڕیارێکی پەیوەندیدار بە راوێژکاری میت ھاکان فیدان و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئەکار و فەرماندەکانی دیکە بەبیر ئیبراھیم کالن ھێنرایەوە. بەم پێیەش کاڵن گوتی: "بابەتێکی ھەستیارە، ھەروەکو سەرکۆمارمان جەختی لەسەر کردووەتەوە، بە قۆناغێکی ھەستیار تێپەربووین. لێرەدا چەند قۆناغێکی دیکە ھەیە کە پێویستە بەرێوەی ببەین. ناتوانین بڕیاری خێرا بدەین. بۆیە پێویستە گشت وردەکارییەکان بخرێنە روو. بەڵام لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کودەتای دووەم، دەتوانین بڵێین کە ئەمانە لە دەرەوەی ئەگەر نین. پێویستە پێشگری پێویست بگرینە بەر. بەھەمان شێوەی ئەو مەترسیانەی کە لە دەروپشتی تورکیا پێش کودەتا ھەبوون، لەناو نەچوون. ھەڕەشەی پەکەکە و داعش ھەیە. بۆیە پێویستە ھەواڵگری و تیمەکانی ئاسایش بەرامبەر ئەمانە لە ئامادەکاری دا بن. بەم پێیەش ھاویشتنی ھەر ھەنگاوێک لەمەڕ زیان گەیاندن بەم شتانە راست نییە".