Sangar Hamad Azeez
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
دەنیزلی -
وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهاد زه‌یبه‌كچی رایگەیاند "ئاستی هه‌نارده‌ی تورکیا لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بەراورد بە هه‌مان مانگی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 12.2 زیادیكردووه و گه‌یشتووته 14 ملیار دۆلار".
زەیبەکچی سەبارەت بە ئاستی هەناردەی و هاوردەی تورکیا لەمیانی مانگی ئایاری رابردوو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
زەیبەکچی رایگەیاندووە "ئاستی هه‌نارده‌ی تورکیا لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بەراورد بە هه‌مان مانگی ساڵی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 12.2 زیادیكردووه و گه‌یشتووته 14 ملیار دۆلار".
لەبارەی ئاستی هەناردەی تورکیا زەیبەکچی ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئاستی هه‌نارده‌ی توركیا له 12 مانگی رابردوودا به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 10.1 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 161.7 ملیار دۆلار"
نیهاد زه‌یبه‌كچی گوتیشی: "به‌پێی ئاماری مانگی ئایاری ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌كارانی توركیا، ئاستی هه‌نارده لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 12.2 زیادی كردووه. بهلێنماندابوو هه‌موو مانگێك ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماربكه‌ین، هه‌موو مانگێك به‌رده‌وامده‌بین".
وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهاد زه‌یبه‌كچی لەبارەی ئامانجی تورکیا بۆ ئەم ساڵ گوتی: "پشتیوان به‌خودا له‌كۆتایی 2018دا هه‌نارده‌مان 170 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. هه‌نگاوگه‌لێك ده‌نێین كورتهێنانه‌كان كۆتایی پێبهێنێت".