Daniel Salgar Antolinez,Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
بۆگۆتا - AA
وەزیری بازرگانی و گەشتوگوزاری کۆڵۆمبیا ماریا لۆرێنا گوتێرێس ئاماژەوەی بەوەدا کە لە قۆناغی ئەندام بوون لە دامەزراوی گەشەپێدان و کاری هاوبەشی ئابووری (OECD) لەگەڵ تورکیا سوودێکی زۆریان پێگەیشتووە و گوتیشی: "بەتایبەتی سوپای تورکیا دەکەین، وەک دوو ئەندام لە رێکخراوی (OECD) درێژە بە پەیوەندییەکانمان دەەدەین و بێ گومان هەوڵی بەرەو پێشچوونیشی دەدەین".
گوتێرێس لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی وڵاتەکەی و تورکیا و رێککەوتنی بازرگانی ئازاد کرد لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ئەو وەزیرە جەختی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی کردەوە لەگەڵ تورکیا و گوتی: "پەیوەندی دیپلۆماسیمان لەگەڵ تورکیا لە ئاستێکی باشدایە بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دوایی بەشیوەیەکی بەرچاو پەیوەندییەکانمان بەرەو پێشچوون، سەرۆکی وڵاتەکەمان خوان مانوێل سانتۆن گرنگییەکی زۆر بەو بابەتە دەدات".
گوتێرێس جه‌ختیكرده‌وه توركیا له‌قۆناغی به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی دوای حه‌وت ساڵ له OECDدا، پشتگیریی زۆری كردوون و گوتی، "توركیا له‌قۆناغی به‌ئه‌ندامبوونمان له OECD پشتگیریی زۆری كردین. له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌تی سوپاسی توركیا ده‌كه‌م. ئه‌وه راستییه‌كه كه وه‌ك دوو ئه‌ندامی OECD، په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتریش گه‌شه‌ده‌كات".
وه‌زیری كۆڵۆمبی ماریا لۆرێنا گوتێرێس، ئاماژه‌ی به‌و هه‌لانه دا كه دوای قۆناغی پێكدادانه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی ره‌خساوه و رایگه‌یاند، ئامانجیان گه‌شه‌ی ئابوورییه و داشكاندنیان له باجی وه‌به‌رهێنانی بیانی‌دا ئه‌نجامداوه و گوتی، "توركیا یه‌كێكه له وڵاتانی پێشه‌نگی جیهان له بنیاتنانی فڕۆكه‌خانه‌دا. ئێمه له كۆڵۆمبیا زیاتر له 50 فڕۆكه‌خانه‌كان تازه‌كرده‌وه. له‌به‌رئه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌مه وه‌ك بوارێك بۆ وه‌به‌رهێنانی توركیا نیشانده‌ده‌م".
ناوبراو باسی له كه‌رتی گه‌شتیاریش كرد و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌وباره‌وه كه‌موكورتیی هه‌یه و بواری وه‌به‌رهێنانی تێدایه.
گۆتێرێس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به رێژه‌ی له سه‌دا ٣٥ باجیان خستۆته سه‌ر به كرێدان له كه‌رتی گه‌شتیاریدا و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ماوه‌ی ٢٠ ساڵ ئه‌م كاره بكه‌ن ئه‌وا رێژه‌ی باجه‌كه‌یان بۆ له سه‌دا نۆ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه بۆ چوون و هاتنی گه‌شتیار له هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌مانه‌وێ وه‌به‌رهێنانی بیانی زیاتر ئه‌نجام بدرێ له كه‌رتی گه‌شتیاریدا".
- كۆڵۆمبیا ده‌یه‌وێ هێڵی ئاسمانی تورك گه‌شته‌كانی زیاد بكات
گۆتێرێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانی تورك-یش كۆبۆته‌وه و ئاماژه‌ی به گه‌شته سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و هێڵه كردووه بۆ كۆڵۆمبیا و گوتی: "داوا ده‌كه‌ین هه‌موو رۆژێك له ئیستانبوڵه‌وه گه‌شتی ئاسمانی بۆ بۆگۆتا ئه‌نجام بدرێت".