Kemal Karadağ
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD) دەربارەی لافاوەکەی رۆژئاوای دەریای رەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای کاستامۆنو ٢٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ شوێنی ئارام و ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تا ئێستا ٢٥ کەس لە کاستامۆنو و دوو کەس لە سینۆپ بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە و گەڕانیش بەدوای ئەو هاووڵاتییەدا بەردەوامە کە لە پاریزگای بارتن بێسەروشوێن بووە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە رێکخراوی مانگی سووری تورکی ٢١٧ کارمەند و ٥١ ئۆتۆمبێلی ناردووەتە ناوچەکە و رۆژانە ژەمی گەرم پێشکەشی لێقەوماوان دەکەن.