عەنتاب
لە ناوچەی سنووری كاركامیشی توركیا لە بەرامبەر شاری جەرابلوسی سەر بە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا كە لەدەستی تیرۆریستانی داعش دایە، سەنگەرەكانی هێزەكانی سەربازیی توركیا كە لە ناوچەكە بەجێكراون بەهێزتر دەكرێن.
بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووری لە نزیك گوندی قەرەنفیل، بڕێكی زۆر كەرستەی بیناسازی بۆ ناوچەكە گواسترایەوە و سەنگەری نوێ و شوێنی تانك دروست كرا. ئەو ناوچەیە پێشتر بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكانی مەدەنیدا داخرابوو.
لە بەرامبەر ئەو ناوچەیەی سنوور، شاری جەرابلوس هەیە و كە تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لەسەر هەڵكەندنی خەندەق لەو ناوچەیە.