Merve Yıldızalp Özmen
02 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٩ ھەزار و ٢١٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١١ ھەزار و ١٨٠ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ٢٠٢ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لەبارەی داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٩ ھەزار و ٢١٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١١ ھەزار و ١٨٠ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ٢٠٢ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە سێ ھەزار و ٧٦٤ کەس، کۆی گشتی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ١٢٦ ھەزار و ٤٣٢ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ ھەزار و ٧١٣ نەخۆش تۆمار کراون. کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە بەردەوامە. چاوەڕێ دەکەین ژمارەی گیانلەدەستدان کەمتر ببێتەوە".