Duygu Yener
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٢ ھەزار و ٥٦٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتەدا ١١٢ ھەزار و ٥٦٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧١٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
راگەیەندرا لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٩ کەس لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٣٠١ نەخۆش.
هەر بەپێی داتاکان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٢٢٥ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٦٠ ھەزار و ٥٨ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ناتوانین تاک بە تاک بەرەنگاری ئەم ڤایرۆسە ببینەوە بەڵام ھەموومان پێکەوە دەتوانین سەربکەوین. با پێکەوە پابەندی رێنماییەکان بین".