عەنتەب
ئەمڕۆ سوپای تورکیا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی ناوچەی كلیس لەسەر سنووری سووریا كرد.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدان لە لەشکری زرەپۆشی پێنجەمی عەنتەب، 32تانك و چەندین زرەپۆشی گواستنەوەی سەرباز و پاسی گواستنەوەی سەرباز لە ژێر رێوەشوێنی ئەمنی تونددا رەوانەی ناوچەی كلیس كران.
تانك و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی دیكە لە ناوچەی ئەلبەیلی لەسەر سنووری سووریا لەو شوێنانەیدا كە دەستنیشان كراون دامەزران.