ته‌لئه‌بیب
سوپای ئیسرائیل له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سێهه‌مین كه‌شتی گه‌لی ئازادی‌دا كه به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێكه‌وتبوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ی به‌ره‌و بنكه‌ی هێزی ده‌ریاوانی به‌نده‌ری ئاشدۆت برد.
كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌شتی گه‌لی ئازادی كه ناوی "ماریانه"ی لێنرابوو، له كاتێكدا به‌ره‌و بنكه‌كه ده‌برا له باشووری ته‌لئه‌بیب له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیله‌وه یاوه‌ری ده‌كرا.
هێشتا ناتوانرێت په‌یوه‌ندی به‌و چالاكوانانه‌وه بكرێت كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوون، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ن گوریۆنی ته‌لئه‌بیب ده‌كرێن و له‌وێوه سنوورداش ده‌كرێنه‌وه.
سوپای ئیسرائیل، كاتژمێر 4:50 خوله‌كی شه‌و لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: "سه‌ربازان، سه‌ردانی ئه‌و كه‌شتییه‌یان كردووه كه به‌نیاز بووه ئابڵوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بشكێنێت و پشكنینیان ئه‌نجامداوه".