ئۆردو
سەبارەت بەو بانگەشانەی كە باس لەوە دەكەن گوایە سوپای توركیا بەنیازە ئۆپەراسیۆن لەدەرەوەی سنوور ئەنجام بدات، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند؛ "سبەی دووشەممە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەبەسترێت، دوای ئەوە روونكردنەوەی پێویست بڵاو دەكەینەوە".
لە میانی بەسەركردنەوەی كاسبكارانی پارێزگای ئۆردو، وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی سەرۆكایەتی لقی ئاك پارتی لە شارۆچكەكانی فاتسا و ئونیە كرد.
لە میانی سەردانی شارۆچكەی ئونیەدا، رۆژنامەنووسێك لە بارەی بابەتی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە نێو خاكی سووریا پرسیاری لە چاوشئۆغڵو كرد لەوەی بابەتەكە ئەمڕۆ لە رۆژەڤی رۆژنامەكاندایە، ئایا دوایین رەوشی ئەو بابەتە چیە؟ چاوشئۆغڵو گوتی: "سبەی دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆدەبێتەوە و دوای ئەوە روونكردنەوەی پێویست بڵاودەكەینەوە".
چاوشئۆغڵو دڵخۆشی خۆی بە سەردانەكەی بۆ ئۆنیە دەربڕی لەبەرئەوەی لەكاتی هەڵبژاردنەكانی حەوتی ئەم مانگە پاڵپشتیەكی زۆری ئاك پارتییان كردبوو، بۆ ئەمەش سوپاسی خەڵكەكەی كرد.