کییڤ
وەزیری بەرگری کەنەدا، جانسۆن کێنی رایگەیاند کە شارەزایانی سەربازی کەنەدا لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو دەچنە وڵاتی ئۆکراینا و بۆ ماوەی دوو ساڵ راھێنان بە ھێزەکانی چەکداری ئەو وڵاتە دەکەن.
کێنی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئۆکراینا، ستیڤان پۆلتۆراک لە ئاکادیمیای ھێزەکانی وشکایی کۆبووەوە.
وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند کە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، ٢٠٠ شارەزای سەربازیی دێنە ئۆکراینا و هەتا ساڵی ٢٠١٧ راھێنان بە ھێزەکانی چەکداری ئەو وڵاتە دەکەن.
وەزیری بەرگری ئۆکرایناش رایگەیاند کە راھێنانی سەربازەکانیان لەلایەن شارەزایانی کەنەدی بۆ ئەوان زۆر گرنگە و لەم قۆناغەشدا لە ئاستی سەربازیی ناتۆ راھێنان بە ھێزەکانی چەکداریان دەکرێت.
جێگەی باسە کۆی گشتیی پرۆژەی مانۆڕی سەربازیی لە لەلایەن شارەزایانی کەنەدی بە ١٦ ملیۆن دۆلار دادەنرێت. ھاوکات لە مانگی نیسانی رابردووشدا، ٣٠٠ سەربازی ئۆکراینی بەمەبەستی راھێنان ھاتبوونە ئۆکراینا و هەتا ئێستاش کارەکانیان بەردەوامە.