Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
ئه‌ردۆغان: "كاتێك 29ی ئایار بناغه‌كه‌یمان دانا، هه‌ندێك كه‌س ده‌یانگوت ئه‌مه نابێت. كاتی رووداوه‌كانی گێزی ده‌یانگوت هه‌ر به‌و دوو پایه كۆنكرێتییه‌وه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مانه‌یان نووسی. ته‌نانه‌ت هاتن و زه‌حمه‌تیان كێشا له‌ناو ده‌ریادا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. كاتێك ئه‌وان خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون، ئێمه گوتمان نه‌خێر، ئاسیا و ئه‌ورووپا به پردی سوڵتان سه‌لیم پێكه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه و ئه‌مه گرنگترین په‌یاممان ده‌بێت بۆ جیهان. ئه‌وه‌تا لای راستمان ده‌ریای ره‌ش و گه‌رووی ئیستانبوڵه و به‌ره‌و مەرمەرە ده‌ڕۆین. له‌شوێنێكی له‌م جۆره‌دا، ته‌نها ئه‌وانه‌ی گه‌وره بیرده‌كه‌نه‌وه، ده‌توانن پڕۆژه‌ی هێنده گه‌وره ئه‌نجامبده‌ن."
داودئۆغڵو: "ئەمڕۆ تابلۆیەكی جێی شانازی دەبینین. ئەمڕۆ بەم پردە، ئیستانبوڵ بەشێك لە كارە قورسەكانی تەواو دەبێت. بارهەڵگرەكانی ترانزێت لە رێگەی پردی سوڵتان سەلیمەوە بێ ئەوەی ترافیك بێتە رێگەیان، تێدەپەڕن و بەردەوام دەبن لە رێگای خۆیان. بەم شێوەیە ئیستانبوڵ بەم پردەوە سێ پرد و تونێلەكانی ئۆراسیا و مەرمەرە و پڕۆژەی مەلەن بۆ گۆی زەوی زیاد دەكات. دەبێتە شارێك بۆ جاری شەشەم دوو كیشوەر پێكەوە دەبەستێتەوە. ئەمە پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە بۆ ئایندەی ئیستانبوڵ و نەوەی داهاتوو".