Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو كە بەمەبەستی بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتی ئەورووپا - توركیا سەردانی برۆكسێلی پایتەختی بەلجیكای كردووە، لەگەڵ هەریەك لە راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێڵا مێركل و سەرۆكی ئێستای یەكێتی ئەورووپا و سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا مارك روتی كۆبووەوە و دواتر كۆبوونەوەیەكی دیكە بە بەشداری شاندی هەرسێ لایەن ئەنجام درا.
كۆبوونەوەكە كە بەشێوەیەكی داخراو و دوور لە چاوی میدیاكاران ئەنجام درا نزیكەی ٥ سەعات و ٤٥ خولەكی خایاند.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكوەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كۆچی بە لێشاوی پەنابەران، رەوشی ئێستای سووریا و پرسی بەئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا كراوە.