Hassan Ali Hassan Mekki
11 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
تۆڕی تهرهتهی تورکی ئاشکرای کرد کە لەژێر دروشمی "چیرۆکەکان کۆماندەکاتەوە"، پلاتفۆرمی نوێی پەخشی دیجیتاڵی دەست پێدەکات کە ئامانجی دەستەبەرکردنی خواستی جیهانییە بۆ بەرهەمە سینەماییەکانی تورکیا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە رۆژنامەوانییەی کە لە تهرهته (TRT)وە بڵاوکراوەتەوە، ئەمه یەکەم هەنگاوی پێشەنگبوونە لە بواری پەخشی دیجتاڵی لە تورکیا بە تایبەت دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە دراما تەلەڤیزیۆنییەکان زیادبوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
پێشتر و لە ٣ی ئایار سەرۆکی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون بۆ یەکەمجار خزمەتگوزاری پەخشی دیجیتاڵی جیهانی لە تهرهته راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە پلاتفۆرمەکە دەبێتە جێی بایەخی بینەرانی لە سەرانسەری جیهاندا لە رێگەی بەرهەمەکانییەوە کە بە کوالێتی بەرز بەرهەمی دەهێنێت و دراما لە بوارە جیاجیاکان لە خۆی دەگرێت.
بینەران لە ناوخۆی تورکیادا لە رێگەی پلاتفۆرمەکەوە دەگەنە ئەو فیلم و درامایانەی کە پەخش دەکرێن، بەڵام بینەران لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی پلاتفۆرمەکانی دیکەی وەک یوتیوب و رووکۆ لەگەڵ تایبەتمەندی وەرگێڕان بە زمانەکانی دیکەی وەک عەرەبی، ئینگلیزی، ئیسپانی و چەندین زمانی دیکە لە ئایندەیەکی نزیکدا دهتوانن سەیری بەرهەمەکان بکەن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا تهرهتهدا بەڵێنی ئەوەی بە بینەرانی داوە کە ئەو پلاتفۆرمە نوێیە دەبێتە پلاتفۆرمێکی جۆریی لە رێگەی گێڕانەوەی ئەو چیرۆکانەی کە رۆشبینری و کولتوور و جواگرافیای جیاواز لەخۆ دەگرێت.
تهرهته ئەزموونی زیاتر لە ٥٥ ساڵی هەیە و لە ئێستادا پەخشەکەی لە رێگەی ١٨ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی و ١٧ کەناڵی رادیۆیی بە ٤١ زمان و شێوە زار دەگاتە حەوت کیشوەری جیهان.
بەرهەمەکانی تهرهته سەرنجی زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن بینەری لە ئەورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و ئەفریقا و هەردوو ئەمریکای باشوور و باکووری بە پیشاندانی زیاتر لە ١٥٠ درامای تەلەفیزیۆنیی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
لە لێدوانێکدا هەفتەی رابردوو، فەخرەددین ئاڵتون رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی تهرهته دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنیی و فیلم لە تورکیا و کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی باشتر.
- "چیرۆکەکان کۆماندەکاتەوە"
پلاتفۆرمەکە لە ژێر درووشمی "چیرۆکەکان کۆماندەکاتەوە"یه، ئامانجی ئەوەیە ببێتە پلاتفۆرمێکی جیهانیی کە هەمووان خۆیان تیایدا ببیننەوە بەجۆرێک هەمووان وەک خێران تیایدا کۆببنەوە، پلاتفۆرمەکە ناوەڕۆکی تایبەتیی بۆ بینەرەکانی دەستەبەرکردووە کە چیرۆک و ژیانی کەسایەتییە مێژووییەکانی لەخۆگرتووە.
بڕیارە پلاتفۆرمەکە کۆمەڵێک کار و درامای جیاواز لە بوارە جیاجیاکان لەخۆبگرێت کە لە رێگەیەوە بینەر دەتوانێت دەستی بگات بە دراما و فیلم و فیلمی دۆکیومێنتاری پەیوەندار بە خێزان و درامای زانستی، کۆمیدیا، لاوان، لێکۆڵینەوەکان، کۆمیدیا، جەنگ، مێژویی و سرووشتیی، و لەپێناو پاراستنی کۆلتووری فرەرەنگ بینەران دەتوانن بە کوالێتی بەرز و بەزمانی جیاواز بگەنە پلاتفۆرمەکە.
- ههمهڕهنگی كولتووریی
پلاتفۆرمەکە ئەزموونێکی ناوازەی پەخشی دەوڵەمەند لەرووی ناوەڕۆکەوە دەست پێدەکات کە تیشک دەخاتە سەر بەها هاوبەشەکان و هەمەجۆریی کولتوورە جیاوازەکان، چیرۆکی ئیلهامبەخش دروست دەکات کە نوێنەرایەتی هەموو مرۆڤایەتی دەکات. پلاتفۆرمەکە تیشک دەخاتە سەر چیرۆکە کولتوورییە هەمەچەشنەکان هەروەها بەرهەمە بەناوبانگ و کلاسیکەکانی تورکیا لەخۆدەگرێت.
لە گوتەیەکدا بەو بۆنەیەوە پێشکەشکرد، بەڕێوەبەری گشتیی تهرهته، محەمەد زاهید سوباچی رایگەیاند، ئەو پلاتفۆرمەی کە لەژێر دروشمی جیهانێکی دادپەروەرتر دەستمان پێکرد، ئەمڕۆ یەکەم هەنگاو بەرەو جیهانگیری دەنێت تاوەکو ببێتە براندێکی نوێی نێودەوڵەتیی.
گوتیشی: "ئێمە بوێری ئەوەمان هەیە کە کەناڵی سەرەکی بین بۆ دەستەبەرکردنی خواستەکان لەو ناوەڕۆکانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا ئاراستەی خێزان دەکرێن، هەروەها چیرۆکی ملیارەها کەس بگێڕینەوە کە لە ملیارەها بەرهەمهێناندا بەجێهێڵراون".
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "لە رێگەی تێپە، لە رێگەی خێزان و بەها کولتوورییەکانەوە کە هاوبەشین، راستییەکان دەڵێین؛ چیرۆکی کۆمەڵگە گەورەکان کە تا رادەیەکی زۆر کەم نوێنەرایەتییان لەم سیستەمە جیهانییەی ئێستادا هەیە".
- ٣٠ بەرهەمی تایبەت لەسەر پلاتفۆرمەکە
بە سوود وەرگرتن لە سەرکەوتنی جیهانی بۆ نمایشەکانی وەک "هەڵسانەوە: ئەرتوغرول" و "باربارۆسا: شمشێری دەریای ناوەڕاست" و "بێتاوانەکان"، پلاتفۆرمەکە زیاتر لە ٣٠ بەرهەمی ئۆرجیناڵی کوالێتی ئاست بەرز و گونجاو بۆ خێزان بەرهەم دەهێنێت.
- بەرهەمی نوێ بۆ لاوان
پلاتفۆرمەکە چەند تایبەتمەندی جیاواز بۆ ئەندامانی خێزان لەخۆدەگرێت کە ناوەڕۆکی گرنگ و ئاست بەرزی تایبەت بە لاوانی تیایدا و چاوەڕێ دەگرێت دەنگدانەوەیەکی باسی لەنێو لاواندا هەبێت.
پلاتفۆرمەکە لە تورکیا بە خۆڕایی بەردەست دەبێت و لەسەر ئاستی جیهانیش لە بەرامبەر بەشداربوونێکی کەم لە رێگەی (youtube.com/@tabii) و ورکۆ بەردەست دەبێت و لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٣ بەردەست دەبێت.
بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی www.tabii.com بکەن.
هەروەها بۆ پەیوەندی رۆژنامەوانیی دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەرپرسی راگەیاندنی پلاتفۆرمەکە، جهیدا توکتون (Ceyda Tutkun - Media Supervisor: ceyda.tutkun@ogilvy.com)