Hilal Uştuk,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می هاوبه‌ش و ده‌ره‌كی TRT، فاروق گوڤه‌ن و به‌رهه‌مهێنه‌ری بولگاری، بۆریسلاڤ جۆجكۆڤ و به‌رهه‌مهێنه‌ری تورك، زه‌ینه‌ب ئاتاكان له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی بۆغازیچیدا به‌شداریان له چالاكییه‌كدا كرد له‌ژێر ناوی "قۆناغه‌كانی به‌رهه‌می هاوبه‌ش بۆ فیلمه سه‌ربه‌خۆكان".
چالاكییه‌كه كه له به‌شی "Bosphorus Film Lab"ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا رێكخرا كه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شت و گوزاری توركیا رێكخراوه و په‌یوه‌ندی جیهانی ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبه‌شی ده‌كات له ئه‌كادیمی به‌یئۆغڵو به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چالاكییه‌دا كه زانیارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بهشدهكرێت له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاوبه‌ش له پرۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می هاوبه‌ش و ده‌ره‌كی TRT، فاروق گوڤه‌ن تیایدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه پشتیوانی به‌رهه‌می ئه‌و پرۆژانه‌یان كردووه كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی سیناریۆ و له لایه‌ن تیمی پسپۆڕی TRTه‌وه پاش هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ڵبژێردراون.
فاروق گوڤه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پرۆژه‌ی زۆر به‌هادار ده‌رچوون و گوتی: "داواكاری زۆر پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه زۆرانه‌ی چ بۆ فێستیڤاڵی فیلمی ئانتالیا و چ بۆغازیچی دێن هه‌وڵده‌ده‌ین له‌نێو ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ كۆتایی ده‌مێننه‌وه به‌دوای پرۆژه‌دا بگه‌ڕێین. له‌ڕاستیدا پرۆژه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌رای خۆی به‌های جیای هه‌یه، هه‌ر یه‌كێكیان به‌های جیاجیای هه‌یه".