Abdulhameed Husseın Karam
14 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
ھەولێر – AA
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق رایگەیاند، دوو کەس کە لە دوای بوومەلەرزەکانی باشووری تورکیا کە چەقەکەی پارێزگای قەھرەمانمەڕەش بوو، لەناو ئەسانسۆرێکدا لە پارێزگای هاتای گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانی عێراقەوە رزگارکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای بوومەلەرزەکانی تورکیا، دوو کەس کە لەناو ئەسانسۆرێکدا لە پارێزگای ھاتای گیریان خواردبوو، سەرکەوتووانە لەلایەن تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنی عێراقەوە دەرھێنراون.
باسی لەوەش کردووە کە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنی عێراق بەردەوامن لە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە تورکیا.
رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری تورکیا روویاندا و کاریگەرییان لەسەر ١٠ پارێزگای تورکیا و پێنج پارێزگای سووریا دروست کرد.
حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تیمی فریاگوزاریی و گەڕان و رزگاکردنیان بۆ ئەو ناوچانەی تورکیا و سووریا ناردووە کە بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتوو.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە ٣٧ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.