Mehmet Akif Parlak,Muhammet Ali Kemal
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
عەنتاب- AA
تەرمی ئەو پێنج سەربازەی سوپای تورکیا کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەناوچەی ئەلباب لەپێکدادانێکدا لەگەڵ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، گیانیان لەدەستدابوو، دوای ئەنجامدانی رێوڕەسمێک لە شاری عەنتاب، رەوانەی شارەکانیان کرانەوە.
تەرمی سەربازەکان لە دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی عەنتاب وەرگیران.
دواتر تەرمەکان بە هاوەڵیی کاروانێکی سەربازیی، برانە فڕۆکەخانەی عەنتاب و لەوێ رێورەسمێکیان بۆ سازکرا. لەدوای تەواوبوونی رێوورەسمەکەش تەرمەکان لەرێگەی فڕۆکەوە رەوانەی شارەکانیان کرانەوە.