Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە و لە 170یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 253 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئاسمان و زەوییەوە کرانە ئامانج و لە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییشدا، 253 پێگە خاپوورکران. هاوکات لەئەنجامی هێرشەکان و تۆپبارانەکاندا، 44 تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
بهپێی ئهو زانیارییانهی کە لهلایهن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونهتهوه، ئۆپهراسیۆنی قهڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە بهمهبهستی نههێشتنی ههڕهشهی رێکخراوه تیرۆریستییهکان و بهرزکردنهوهی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا دهستی پێکردووه، درێژهی ههیه.
لە 170یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەریەک لە ناوچەکانی بزاعە و قەباسین لەلایەن گرووپەکانی هێزی ئەرکە تایبەتەکانەوە، کۆنترۆڵکران. لەلایەن هێزە وشکانییەکانی تورکیاوە 187 پێگەی داعش تۆپباران کران و هێزە ئاسمانییەکانی سەربە سوپای تورکیاش هێرشی ئاسمانییان بۆسەر 66 پێگەی رێکخراوەکە ئەنجامدا. لەئەنجامی تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکانیشدا ژمارەیەکی زۆر بینا کە وەک بارەگا بەکاردەهێنران، پێگەی بەرگریی و ژمارەیەکی زۆر پێگەی رێکخراوەکە لەناوبران.
هاوکات لەئەنجامی سێ هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییشدا لە ئەلباب، شەش پێگەی داعش خاپوورکران کە دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ ناو تونێلێک و ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان تێدا بوو.
لەئەنجامی هێرشەکان و تۆپبارانەکاندا، 44 تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.