Hüseyin Cem Dağıstanlı
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
تەقینەوە لە کارگەی چەکی فەرمانگەی پیشەسازیی کیمیا و بزوێنەر لە کایاش لە ئەنقەرە رووی دا.
بەپێی زانیارییەکان بە هۆکارێکی نەزاندراو تەقینەوە لە کۆگای تەقەمەنی کارگەی چەکی فەرمانگەی پیشەسازیی کیمیا و بزوێنەر لە کایاش روویداوە.
ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتووەتەوە.