Zeynep Duyar
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
ئەنقەرە-AA
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئیبراهیم یوماکلی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قەزای بەلەن سەربە پارێزگای هاتای راگەیاند.
ئیبراهیم یوماکلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەربارەی ئاگرەکەی قەزای بەلەن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە نووسیویەتی: "ئاگری دارستانەکەی قەزای بەلەن سەربە هاتای کۆنترۆڵ کرا. لەئێستاشدا کارەکانی ساردکردنەوەی ناوچەکە بەردەوامن. هاوخەمی بۆ ئەو هاووڵاتییانەمان دەردەبڕێن کە ئاگرەکە کاریگەری لەسەر دروستکردوون. سوپاسی هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیش دەکەم کە بەرەنگاری ئاگرەکە بوونەوە، نیشتمانی سەوز قەرزاری ئێوەیە".