Muhammet Ali Kemal
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
ئیزمیر- AA
٤٦ هاووڵاتیی سووریی کە بەنیازبوون لە دەریای ئیجەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو یۆنان بپەڕنەوە، دەستگیرکران.
هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان دوای ئەوەی هەواڵی ئەوەیان پێگەیشت کە بەلەمێکی پلاستیک لە کەناراوەکانی چەشمەوە بە مەبەستی گەیشتن بە دوورگەی ساکزی یۆنان بەڕێکەوتووە، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان، ٤٦ پەنابەری سوورییان کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن لەو بەلەمەدا دەستگیر کرد کە رایانگرت.
پەنابەرەکان دواتر گەیەنرانە بەندەری چەشمە و دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە ئیزمیر کران.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنیان بە مەبەستی دەستگیرکردنی رێکخەرانی پەڕینەوە نایاساییەکان لە تورکیاوە بۆ یۆنان، دەستپێکرد.