Sangar Hamad Azeez
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
ئەنقەرە - AA
پارێزگاری ئەنقەرە مەهمەت کلچلار رایگەیاند: "تەقینەوەیەک بە کاروانێکی سەربازیدا روویداوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. پێشبینی دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، ئەنجام درابێت".
بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی تەقینەوەکەوە وێران بوون. هەروەها جامی زۆربەری ئەو ئۆتۆمبێلانە شکاوە کە لە نزیک شەقامەکە بوون.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئاگرکووژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کراون.
پارێزگاری ئەنقەرە مەهمەت کلچلار رایگەیاند: "تەقینەوەیەک بە کاروانێکی سەربازیدا رووی داوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. پێشبینی دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوەوە، ئەنجام درابێت".
بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی تەقینەوەکەوە تێکشکێندرابن.