Mazın Asad
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لەبارەی کوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەر ئاندرێی کارلۆڤ، ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی رووداوەکەوە ھەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا دەدرێت و راشیگەیاند رێگە بە تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا نادەن و ناکەونە نێو تەلەی تیرۆر.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم: "ئه‌مڕۆ باڵیۆزی رووسیا له توركیا به‌ڕێز ئاندرێی كارلۆڤ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوته‌یه‌كدا له پێشانگایه‌كی وێنه‌یی كه سه‌باره‌ت به مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا بوو، رووبه‌ڕووی په‌لاماری چه‌كداری بووه‌وه و به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان گیانی له‌ده‌ستدا. هێزه ئه‌منییه‌كانمان پهلاماردهرهكهیان كوشتووه. سێ كه‌سی دیكه‌ش كه یه‌كێكیان بیانییه، له پێشانگاكه برینداربوون. چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی به‌رده‌وامه".