Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند کە سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین-ەوە کردووەو زانیاری داوەتێ لەسەر هێرشە چەکدارییەکەی سەر باڵیۆزی رووسیا لەئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ.
لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە دوای هێرشەکەی سەر باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندی بە سەرۆکی رووسیا پوتین-ەوە کردووەو زانیاری داوەتەێ لەسەر هێرشەکە.