سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم (سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەلازیغ): ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر نۆ، لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو کە بەرامبەر بە بینای بەرێوەبەرایەتی ئاسایش لەقەراغی رێگەکەدا دانرابوو، سێ پۆلیسمان دەستبەجێ شەهیدبوون، کۆی گشتیی ٢١٧ بریندارمان بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان ٧٢ لە بریندارەکان چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ١٤٥ەکەی دیکەیان بەسەر پێنج نەخۆشخانەدا دابەشبوون و لەژێر چارەسەری پزیشکییدان. ٨٥ لە بریندارەکان پۆلیسن و ٦٠یان هاووڵاتی سڤیلن. ژمارەی ئەو بریندارانەی کە برینەکانیان سەختە ٢٠ کەسن. لەنێو ئەوانەشدا دوو پۆلیسمان برینەکانیان قورسترە لەوانی دیکە و ١٤ بریندارمان دۆخیان لەبریندارەکانی دیکە باشترە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینلی یڵدرم: "(هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌لازیغ) له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له كاتژمێر ده‌وروبه‌ری 9ی به‌یانی، له قه‌راغ شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر بینای ئاسایش، سێ پۆلیسمان شه‌هید بوون، تێكڕا 217 بریندارمان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان. دواین زانیاری له‌باره‌ی برینداره‌كانه‌وه 72یان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه. 145یان له پێنج نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. له‌نێو برینداره‌كاندا 85یان پۆلیس و 60یان هاووڵاتی سڤیلن. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی برینه‌كانیان سه‌خته 20 كه‌سن. له‌نێو ئه‌وانیشدا دوو پۆلیسمان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته، 14ی دیكه‌شیان به چاو ئه‌وانی دیكه‌دا برینه‌كانیان سه‌خته".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم: "ئه‌و رێكخراوه ناپاكانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن داهاتووی توركیا ره‌ش بكه‌ن. ئه‌وانه مامۆستایان هه‌یه. ئه‌وانه لایه‌نی ناوخۆیی و میللیان نییه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن، رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستی دابهشكاره له نێوماندا ده‌رده‌كه‌ین، هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ست، شان به‌شانی یه‌كتر به‌ره‌و داهاتووی توركیا هه‌نگاو ده‌نێین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: ''هەمووان لە دڵماندا ئازاری گەورەمان هەڵگرتووە، شەهید و بریندارمان هەیە، بەڵام راستییەکی دیکەش هەیە، ئەویش داهاتووی تورکیایە، مانەوە و ئایندەی روونییەتی. لەوبارەیەشەوە کێ دێت، چ لە ناوەوە و چ لەدەرەوە، بەپشتیوانی خوای گەورە هاوشێوەی ئەوەی ١٥ی تەمووز، ٧٩ رۆڵەی ئەم نیشتمانە، لەرێگەی هەڵوێستی رەسەنیانەوە، ئەو بەرەنگارییە نەپساوەیان بۆ سەربەخۆیی تاوەکو رێکخراوی تیرۆریستیی لەم وڵاتەدا بمێنێت، بەردەوام دەبێت. لەمبارەیەشەوە هیچ شل بوونەوەیەک روونادات، ئەنجامەکەی بەکوێ دەگات با بگات، لەژێر دروشمی یان سەربەخۆیی یان مەرگ لەسەر رێگەکەمان بەردەوام دەبین''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم:''نە لە ئەلازیغ و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە ناپاکە، ناکرێت مافی ژیانی هەبێت. بۆ ئەمەش بەگیان و بەدڵ تێدەکۆشین. هەموو یەکەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. هەمووان هەموو ساتێک، بەرامبەر بە هەر هەڕەشەک ئەو کارەی پێویست بێت و ئەو هەستیارییەی پێویست بێت نیشانی دەدەن. بۆ لەمەودواش ئەم حاڵەتی ئامادەباشییە ئاستێک زیاتر دەبەینە سەرەوە''.
news_share_descriptionsubscription_contact