Hakan Burak Altunöz
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ترابزۆن - AA
رێگای سەرەکی نێوان ترابزۆن- گوموشهانە کە رۆژهەڵاتی دەریای رەش بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەفقاس و ئێران-ەوە دەبەستێتەوە و لە مێژوودا بە "رێگای ئاوریشم" ناسراوە، لە هەر وەرزەدا جوانییەکی تایبەتی هەیە بەڵام جوانی رێگاکە لە وەرزی پاییزدا دڵرفێنە.
لەم رێگەیەدا ئاوێتەبوونی هەموو رەنگەکانی پاییز بەدیدەکرێن و ئەوانەی لێرەوە تێدەپەڕن لەسەر رێگەکە دەوەستن و وێنە دەگرن.
ئەوانەشی دەیانەوێت لە سروشتدا کاتبەسەربەرن لە کەناری رێگەکە چادر هەڵدەدەن و لە ناو دارستان و کەنار دەریا سەیران دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە مەڕدارانی ناوچەکە وێڕای، هاتنی وەرزی پاییز و کەمبوونەوەی گژوگیا، بەردەوامن لە لەوەڕاندنی مەڕەکانیان.