ھەکاری
قایمقامی گەڤەر (یوکسەکئۆڤا) یاسین تیکداغ بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی ماڵانی ناوچەکەی کرد و بە کوردی جەژنەپیرۆزەی لە خەڵک کرد.
دانیشتوانی ناوچەکەیش بە گەرمی پێشوازییان لەو ھەڵوێستەی یاسین تیکداغ کرد.
قایمقام لە سەردانیدا بۆ گوندی دیلەک ھەموو ماڵەکانی ئەو گوندەی بەسەر کردەوە و بە زمانی کوردی لەگەڵ خەڵکدا جەژنە پیرۆزەی کرد، دواتریش گوێی بۆ کێشە و گرفتی دانیشتوانی گوندەکە گرت.
ھەروەھا سەردانی ماڵی حافیزە کۆنوری ٨٠ ساڵانی کرد کە کوڕەکەی کاتێک پاسەوانی گوند بووە ساڵی ١٩٩٣ گیانی لەدەست داوە.
لەو بەسەر کردنەوەیەدا قایمقام گوێی بۆ داواکارییەکانی حافیزە راگرت، حافیزە پێی گوت کە دەیەوێ بگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی، قایمقامیش بەڵێنی پێدا لە ماوەیەکی زۆر کۆرتدا دەگەڕێتەوە گوندەکەی.