سلێمانی
خوشكێكی شێركۆبێكه‌س گه‌زیزه بێكه‌س بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵو گوتی: "كاتژمێر 20:00 ی ئه‌مشه‌و ئاگاداریان كردین كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر گۆڕی شێركۆ بێكه‌س و كێلی گۆڕه‌كه‌ی شكێنراوه."
بێكه‌س گوتی: "پێشتر سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌یمان كردووه‌و هیچ ڕوداوێك نه‌بووه، به‌ڵام له‌شه‌ودا هێرش كراوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و كێله‌كه‌ی شكێنراوه."
بنه‌ماڵه‌ی بێكه‌س سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن"گومانی ئه‌وتۆمان له‌كه‌س نییه به‌ڵام خۆمان ده‌زانین كێ له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كراوه‌و ده‌ستێك له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی كه‌دواتر هه‌موان ده‌زانن، سكاڵاش له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمار ده‌كه‌ین."
په‌یامنێری AA له‌شوێنی ڕوداوه‌كه گوتی دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ده‌ستییان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
شێركۆ بێكه‌س، كوڕی شاعیر فایه‌ق بێكه‌سه، یه‌كێكه له شاعیره ناو‌و داره‌كانی كورد، له ساڵی 1940 له سلێمانی له دایك بووه، یه‌كه‌م دیوانه شیعری خۆی له ساڵی 1968 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و جگه له كۆ به‌رهه‌می شیعریی كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاپی كرد تا ئێسته نێزیكه‌ی 25 دیوانه شیعریی هه‌یه.
بێكه‌سی شاعیر ڕۆژی 4/8/2013 دوای نزیكه‌ی 4 مانگ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ووڵاتی سوید به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای 8 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌نرایه‌وه شاری سلێمانی و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌پاركی ئازادی به‌خاك سپێردرا.