ئیزمیر
جێگری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) ئومید ئۆران رایگەیاند: "بڕیاری دادگای باڵای ژمارە ٩ی ئیستەنبۆڵ بڕیارێکی راست نییە بەڵام ھیوادارین لە کۆتاییدا حەق جێگای خۆی بگرێ."
ئۆران لە میانی مەراسمی کردنەوەی پارکی برایەتی لە شاری ئیزمیر گوتی: "لە سەرەتای دۆزی بالیۆزەوە تا ئەمڕۆ بە وردی چاودێرییان لە سەر ئەو دۆزە کردووە و ھیچ یەک لە بەڵگەکانی راست نین و ھیچ جۆرە بنەمایەکی یاساییان نییە، چەندین رێکخراو و دەزگای نێونەتەوەییش لەو بوارەدا راپۆرتی جیاجیایان ئامادە کردووە، کەچی دادگا بۆ بڕیاری خۆی ئەو راپۆرتانەی رەچاو نەکردووە، لەو وڵاتە پێشکەوتووانەی جیھان کە تێیایاندا سەروەری یاسا و جیاوازبوونی دەسەڵاتەکان ھەیە، دادگاکانیان بە ھیچ شێوەیەک وەک بڕیاری دادگای باڵای تورکیا بڕیار دەرناکەن.