ئەنقەرە
ئەمڕۆ پێنج شەممە بە مەبەستی درێژ کردنەوەی رێپێدان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی ئەو هێرشانەی لەباکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە داوایەکی پێشکەشی پەرلەمان کرد.
دوای کۆتایی هاتنی گفتوگۆکان، داواکاری ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا خوێندرایەوە، فراکسیۆنی بەدەپە رەخنەی گرت لە نەخوێندنەوەی ناوەرۆکی داواکارییەکە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: "بە پێی رێساکانی پێشووی پەرلەمان ئەو داواکارییەیان خستوەتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانەوە."
دواتر دەستکرا بە گفتوگۆ کردن لەبارەی داواکاریی حکومەتی تورکیا.