Sarp Özer
16 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا خولوسی ئاكار رایگەیاند: "سه‌ربازه قاره‌مان و فیداكاره‌كانی سوپای توركیا، هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ن خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ بچێت و تۆڵه‌ی فرمێسكی خۆشه‌ویستانیان ده‌كه‌نه‌وه".
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، په‌یامی سوپاسالاری توركیا خولوسی ئاكاری به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئاكار له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌لایه‌ك یادی رۆژی شه‌هیدان و لهلایكیش یادی 103 ساڵه‌ی داستانی چاناككاله ده‌كه‌نه‌وه.
ئاكار له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "تێڕوانینی 'ئه‌گه‌ر بمرم شه‌هیدم، ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه غازیم'، كه له شه‌هیده‌كانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له‌ئێستادا به‌رده‌وامه".