Merve Yıldızalp,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سیستمی به‌رگریی S-400 كه توركیا له رووسیای كڕیوه و راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكی جۆری F-35 ه‌وه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
وه‌زیری به‌رگری جه‌ختیكرده‌وه كه بابه‌تی S-400 بابه‌تێكی به‌رگرییه و توركیا و گه‌لی تورك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئاسمانیی زۆریان له‌سه‌ره.
وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سیستمه‌كه‌ی تیادا داده‌مه‌زرێنرێت كاره‌كان به‌رده‌وامن و فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی به‌چڕی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شوێنه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگریی جه‌ختیشیكرده‌وه كه سیستمه‌كه به‌ته‌واوی به جیا و سه‌ربه‌خۆ به سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ناتۆ به‌كارده‌هێنرێت و گوتی: "نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ به بێجێ ده‌زانین. لێره‌دا رێگه به به‌زاندنی سنووری سیستمه ئه‌مریكییه‌كان و ناتۆ ناده‌ین. ئه‌مه بابه‌تی بژارده نییه و ناچارییه".