Sarp Özer
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند کە (لە منبج) پێشڕه‌وی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رخۆش بێت. به‌رده‌وام چۆڵكردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه بیری موخاتهبهكانمان ده‌خه‌ینه‌وه.
له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رێوڕه‌سمی پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار له گوته‌یه‌كدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد گوتی:
"ئێمه تاكه ده‌وڵه‌تین كه له وشكانیدا رووبه‌ڕووی داعش بووینه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی دیكه له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه دێنه نێو ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه. هاوڕێكانی ئێمه له شه‌ڕی مه‌یدانیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار له توندڕه‌وترین ئه‌ندامانی داعشیان له چالاكی خستووه."
وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا، عه‌فرین-یان له ئه‌ندام و تیرۆریستانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/كه‌جه‌كه پاككردووه‌ته‌وه و له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار تیرۆریست له چالاكی خراوه.
خولوسی ئاكار هەروەها له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه گوتی: " به‌بێ تێكچوونی ئاگربه‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاسایشی 3،5 تا 4 ملیۆن كه‌س ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هاوكارییان بكرێت و هێرشه‌كان رابگیرێن".