Mesut Varol,Sayim Harmancı,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş,Hemın Othman Mohammed
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
وان – AA
به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه رێگای 104 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخستووه.
شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، به هۆی به‌فر و رههێڵهوه رێگای 55 ناوچه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هه‌روه‌ها له هه‌كاری به هۆی به‌فره‌وه رێگای پێنج ناوچه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و له شارۆچكه‌ی یوكسهكۆڤاش رێگاوبانی چوار كێڵگه داخراوه.
به هۆی بارینی به‌فر رێگای 36 گوند له به‌دلیس، چوار گوند له مووش داخراون. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاوبانه داخراوه‌كان.