ئەنقەرە
بەپێی ئەو ستراتیژە تازەیە ئامارێکی تایبەت بەو منداڵانەی خاوەن توانایەکی تایبەتن ئامادە کراوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێ.
بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، نزیکەی ٣٧٥ ھەزار و ٥٦٢ خوێندکار کە دەکاتە لەسەدا ٢بۆ ٣ ی خوێندکارانی تورکیا توانای تایبەتیان ھەیە و پێویستیان بە قوتابخانەی تایبەت ھەیە.
ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕێبەرێتی لە تورکیا ھەڵدەستێت بە تێستکردنی خوێندکاران و لە سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەدیەکاندا، دواتر ھەموو پشگیریەکی زانستی و ھونەری بۆ ئەو خوێندکارە خاوەن توانا تایبەتانە دابین دەکات.
ھاوشانی خوێندنی وانەی تایبەت و زۆرەملێ, چەند وانەیەکی بژاردەیش کە لەگەڵ توانای جیاوازی ھەر خوێندکارێکدا بگونجێ، دادەنرێ.