ئیستانبول
جگێری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا سەزگین تانرکولو لە جەژنی قورباندا، سەردانی چەند شوێنێکی کرد و لەوێ باسی دروستکردنی دیوارێکی لە سنوری نێوان نسێبین و قامیشلۆ کرد و گوتی: "چاندنی مین و تەلبەند لە نێوان سنورەکاندا و دوایش دروستکردنی دیوار، نیشانەی ئەوەیە لە ناوچەکەدا ئاشتی نیە، لەکاتێکدا ئێمە ئامانجمان نەھێشتنی مین و تەلبەند و دیوارە لە نێوان سنورەکاندا."
سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژی یەکەمی جەژندا بەتوندی رەخنەی لە ھەلوێستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی لەبارەی پاکێچی دیموکراسی گرت.
لەوبارەوە سەزگین تانرکولو گوتی: "ئەردۆغان مافی ھەیە باسی پارتی خۆی بکات نەک پارتێکیدیکە. کاری ئەردۆغان نیە رەخنە لە شێوازی سیاسەت و ھەلوێستی پارتێکیتر بگرێ. ئەو دەیەوێ ھەموو تورکیا وەک ئەو بیر بکەنەوە و ھەلوێست وەربگرن. ئەمە ھەڵەیە."
ھەروەھا گوتی، ئەم جۆرە قسەیە لە رۆژی جەژندا دروست نیە، دەبێ پەیامی جەژن بۆ یەکیتی و خۆشی بێ نەک بۆ لێکترازان.