Sidar Can Eren,İsmail Kaplan,Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Hüseyin Yıldız,Sagip Sezginer
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
ئەرزەڕۆم - AA
پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری، دێرسم، ئیدر و ئەردەخان لە یەکەم مانگی وەرزی بەهاردا، بەهۆی بارینی بەفر تیایاندا، تارای سپیان پۆشیوە.
بەفربارین کە کاتەکانی بەیانی لە ئەرزەڕۆم کاریگەر بوو، کاریگەری نەرێنی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەهۆی بەفربارین بەچڕی، شۆفێران و هاووڵاتییان دووچاری سەختی و ناڕەحەتی بوون لە رێگاوبانەکاندا.
تیمەکانی شارەوانی شارەکە، دەستیان کرد بە راماڵینی بەفری سەر شەقام و رێگاکان.

هەروەها لە پارێزگاکانی قەرس، ئاگری، ئیدر، دێرسم و ئەردەخان کە بەفر بەچڕی باری، هاتوچۆ لە رێگاوبانەکاندا پەکیکەوت.
بەهۆی بەفر بارینەوە، هاووڵاتییان و شۆفێران لەو شارانەدا دووچاری کێشەی هاتوچۆ هاتن.
شارەکان کە بە بەفر داپۆشراون لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و تیمە پەیوەندیدارەکانەوە پاکدەکرێنەوە.
