Hatice Şenses Kurukız,Başak Akbulut Yazar,Muhammed Gencebay Gür
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
ئەو بەفربارینەی لە دوێنێوە لە ئیستانبوڵ دەستی پێ کردووە و بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکات.
بەفرەکە تارای زیوینی دا بەسەر شارەکە و لە بەشێک لەو ناوچانەی کاریگەریی بەفربارینەکە لە زیابووندایە تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوە و خوێڕێژکردنی رێگاکان.
رێگای گشتیی عومرانییە بە بەفر سپیپۆش بوو و بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بەفرەکەوە، ئاستەنگی لەبەردەم شۆفێران درووست بوو.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە رێگەی ئامێری راماڵینی بەفر بەردەوامن لە کارەکانیان و بەشێکی زۆری بەری ئاسیاش لەژێر کاریگەری بەفرباریندایە.
لە بەری ئەورووپاش بەفر بەشێوەی کاریگەر بەردەوامی هەیە. لە گەڕەکی مەجیدیکۆی ناوچەی شیشلی بەهۆی خلیسکی رێگاکانەوە ئاستەنگی لەبەردەم هاووڵاتییان و شۆفێران دروست بوو.
هەروەها لە ناوچەی ئەسەنیورت رێگاکان بەفرپۆش بوون و بەم هۆیەوە ئاستەنگی لەبەردەم شۆفێران دروست بووە.
بەهۆی کاریگەری بەفربارینەوە لەسەر پردەکانیش مەودای بینین کەمبووەتەوە.